لە ماوەى شەش رۆژى رابردوودا لە هەریەک لە سنوورەکانى سیتەک، سەیدسادق، تانجەرۆ و ئاغجەلەر لە پارێزگای سلێمانی، 11 هاووڵاتى بەتۆمەتەکانی راوکردن، بیرلێدان و زێدەڕۆیی بۆسەر موڵکى گشتیی دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیەنێت کە لە ماوەى شەش رۆژى رابردوودا لە هەریەک لە سنوورەکانى سیتەک، سەیدسادق، تانجەرۆ و ئاغجەلەر لە پارێزگای سلێمانی، 11 هاووڵاتى بەتۆمەتەکانی راوکردن، بیرلێدان و زێدەڕۆیی بۆسەر موڵکى گشتیی دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرى راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى، عمیدى پۆلیس هێمن کمرخان ئەفەندى ئاماژەی بەوەداوە کە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوام لە ئەرکدان لە پێناو پارێزگارى لە سروشت و ژینگەى کوردستان و رێگریکردن لە دیاردەکانى سەرپێچى و زێدڕۆیی بۆسەر موڵکى گشتیى.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''هەرلەوچوارچێوەیەدا لەماوەى شەش رۆژى رابردوودا لە هەریەک لە سنوورەکانى سیتەک، سەیدسادق، تانجەرۆ و ئاغجەلەر توانراوە، 11 هاووڵاتى بەتۆمەتى راوکردن و بیرلێدان و زیادەڕۆیی بۆسەر موڵکى گشتیی دەستگیر بکرێن بەجۆرێک لە سنوورى سیتەک شەش هاووڵاتى و لە سنوورى سەیدسادق دوو هاووڵاتى و لە سنوورى تانجەرۆ دوو دوو هاووڵاتی و لە سنوورى ئاغجەلەر یەک هاووڵاتی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هاوکات دەستبەسەر پێنج ئامێرى بیرهەڵکەندن، دوو تۆڕى راوکردن و یەک ماتۆرسکیلدا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.