Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:05

واده‌ی دابه‌شکردنی دووه‌م سه‌به‌ته‌ی خۆراکی هاووڵاتییان دیاری کرا

کوردستان TV
100%

 

وزاره‌تی بازرگانی عێراق واده‌ی دابه‌شكردنی دووه‌م سه‌به‌ته‌ی‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی دیاری كرد كه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ حه‌وت جۆری خواردن له‌خۆ ده‌گرێ‌.

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ته‌واو بووه‌‌ و هه‌موو ماده‌كانیش گه‌یشتوون.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: دووسبه‌ی چوارشه‌م سه‌به‌ته‌ خۆراكه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی وه‌كیل و كۆگاكان ده‌كرێ تا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق دابه‌ش بكرێ.

بۆ ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی سه‌به‌ته‌ خۆراكی هاووڵاتیانی بۆ‌ حه‌وت جۆر خواردن زیاد كردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌ (برنج، دۆشاوی ته‌ماته‌، شه‌كر، ڕۆنی زه‌یت، فاسۆلیا، نۆك و نیسك).

جێی باسه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌شێك له‌ ماده‌كانی‌ دووه‌م سه‌به‌ته‌ی خۆراكی هاووڵاتییان گه‌یشتۆته‌ كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به‌ گه‌یشتنی سه‌رجه‌م ماده‌ خۆراكه‌كان، دابه‌شی سه‌ر هاووڵاییان بكه‌ن.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.