Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:31

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری

کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوە
کوردستان TV
100%

 سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی له‌  قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاندووه‌: ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

 

بەناوی خودای گەورەو میھرەبان

بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا.

ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.

مسعود بارزانی

١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.