ئەمڕۆ دوشەممە 13 - 9 - 2021 ، لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی پاتریارک بەڕێوەدەچێت.
لە مەڕاسیمەکەدا مار ئاوای سێیەم پاتریارکی نوێی هەڵبژێردراو گوتارێکی پێشکەشکرد، لە گوتارەکەیدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ئامادەبوونی لە مەڕاسیمەکەدا و ستایشی ڕۆڵی ههرێمی كوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و هەوڵەکانی بەرز نرخاند لە پشتگیری كردنى پێکەوە ژیان له ههرێمی كوردستاندا.
مار ئاوای سێیەم لە گوتارەکەیدا سوپاسی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، هانی ڕۆڵەکانم دەدەم ڕێز لە یاسای ههرێم و ناوچهكه بگرن کە تێیدا دەژین، هاووڵاتی باش و دڵسۆزبن .
پاتریارکی نوێی هەڵبژێردراو، سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ئاسانکارییەی لە پێناو بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە ئەنجامدراوە.
شایەنی باسە، مار ئاوای سێیەم 122ـەمین پاتریارکی هەڵبژێردراوە، چوارشەممەی ڕابردوو وەک پاتریارک هەڵبژێردراو و ئەمڕۆش مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەدەچێت لە شارۆچکەی عەنکاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.