Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:21

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە کەرکووک

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پلانی ئەمنی تایبەت بە پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان، گەیشتە پارێزگای کەرکووک.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولغەنی ئەسەدی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان لە کەرکووک، گەیشتووەتە شارەکە.

باس لەوەش کراوه‌، کە ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی بۆ کەرکووک، ئاگاداربوونە لە پلانی ئەمنی تایبەت بە پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە پارێزگاکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.