نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: له یادى شه‌ست ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا، به ڕێز و شكۆوه یادى ڕێبه‌رى شۆڕش بارزانیى نه‌مر و هاوهڵانى و ته‌واوى شه‌هیدانى شۆڕش و كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین.
نێچیرڤان بارزانی راشیدهگهێنێت: شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه له یه‌كێك له سه‌رده‌مه هه‌ره سه‌خته‌كانى مێژوودا هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌ژێر سه‌ركردایه‌تییه‌كى جێى باوه‌ڕ و متمانه و له ئیراده‌یه‌كى یه‌كگرتوودا كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه و له‌پێناو یه‌ك ئامانجدا به‌ره‌نگارى سته‌م و داپڵۆسین ببنه‌وه و داواى ئازادى و مافه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول ئیراده‌یه‌كى پۆڵایین و له‌بننه‌هاتووى له گه‌لى كوردستاندا دروست كرد كه ئیتر هه‌رگیز نه‌ده‌بوو بشكێت، بۆیه ته‌نانه‌ت دواى گه‌له‌كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تییش له شۆڕش، زۆرى نه‌خایاند گه‌لى كوردستان ڕیزه‌كانى ڕێكخسته‌وه و دووباره هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و ڕووبه‌ڕووى هه‌موو هێز و چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگێكى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیدهگهێنێت: شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و كاریگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان، بوونه بنه‌مایه‌ك كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنیات نران، ده‌سكه‌وتى هه‌ره مه‌زنیش دروستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و ئیراده و گیانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: با یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ینه هه‌وێن و بنه‌ماى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گیانى شۆڕش، له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فیدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دهستكهوكانیدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین و كار بكه‌ین.
له كۆتاییدا رایدهگهێنێت: هه‌میشه به‌رز و شكۆدار بێت یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئه‌یلوولى 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.