ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجار وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قوڕس له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له سۆنگه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژینگه و ته‌ندروستی هاووڵاتیان، چه‌ندین پڕۆژە‌ی جیاجیا له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه كه ئامانج لێیان ته‌نها سوود گه‌یاندن بووه به هاووڵاتیان و ته‌ندروستی و خاوێنڕاگرتنى ژینگه‌ی ناوچه‌كه.
ده‌سته‌ی ژینگه رایده‌گه‌ێنێت: یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کابینەى نۆیەم به پێویستی زانی جێبەجێى بکات، وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس بوو له ناحیه‌ی فایده كه 19 كیلۆمەتر له باشووری قه‌زای سێمێلی پارێزگای دهۆكەوە دووره.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئاوی قورس، هەمان ئاو و پیسایی زێرابەکان و تانکەری پیساییەکانە کە لە وڵاتانى پێشکەوتوو هەڕەمەکیانە فڕێ نادرێت، بەڵکو کارى لەسەر دەکرێتەوە تا دووبارە بەکار بهێنرێتەوە لە خزمەتگوزارییەکدا.
ده‌سته‌ی ژینگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەم ئاو و پیساییە ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانستی و ته‌ندروست چاره‌سه‌ر نه‌كریت ئه‌وا بێشك كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی هه‌م له‌سه‌ر تەندرووستى هاووڵاتیان و هه‌میش له‌سه‌ر ژینگه ده‌بێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێشی ئه‌وه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه دابنرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئاوی قورسی سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك، سێمێل، فایده شاریا، نسێركێ، خانكێ و هه‌موو كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌مپه، ده‌هاته‌وه ئه‌م شوێنه كه ئه‌مه‌ش ببووه هۆی زیانگه‌یاندن و پیسكردنی چەندین بەشى وەک:
ئاوی ژێرزه‌وی ، ئاوی سه‌رزه‌وی ، ته‌ندروستی هاووڵاتیان ، ژینگه و ئاو‌و هه‌وای ناوچه‌كه
ئه‌ندازیار دیار سادق سه‌باره‌ت به پڕۆژەى وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس بوو له ناحیه‌ی فایده بە فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستانى راگه‌یاند:
"ئه‌م پڕۆژە‌یه به یه‌كه‌م پڕۆژە داده‌نرێت له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی قورس ده‌كات له ناوچه‌كه و له ساڵی 2019ى زایینى و له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به جێبەجێکردنى کرا و كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌ش له مانگی 7ی 2020 بوو کە به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌وته كار.
راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و وێستگه‌یه به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی فایده و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانی دهۆك ـ به‌شی ژینگه و خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه ده‌برێت كه ئێستادا 7 كه‌س كه فه‌رمانبه‌ری حكومین، سەرپەرشتى کارەکانى دەکەن
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات له باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌كردنی ئاوی قورسه‌وه رایده‌گه‌ێنێت:
به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، كاتێك ئاوی قورسی سه‌نته‌ری شاری دهۆك و قه‌زای سێمێل و فایده و شاریا و نسێركێ و خانكێ و هه‌ر شەش كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌م ناوچه‌یه دێته وێستگه‌ی فایده، كه وێستگه‌كه له چه‌ند حه‌وزێكی جیا و به ڕووبه‌ری جیا دروست كراوه، كه ئاوه قورسه‌كه ده‌خرێته حه‌وزی یه‌كه‌م و به تێپه‌ڕبوونی كات واتا به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ ئامێرێك ئاوه قورس و پیساییەکە بۆ چینی ژێره‌وه‌ی حه‌وزه‌كه داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕاسته‌خۆ ده‌ڕژێته حه‌وزێكی دیكه و دوای ماوه‌یه‌ك كه تیشكی خۆر له‌م ئاوه ده‌دات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌وزه و له ڕێگه‌ی به‌كتریاوه كه‌مێكی تری پاك ده‌بێته‌وه و ده‌چێته حه‌وزێكی دیكه ، واتا ئاوه پاكه‌كه له كۆتا حه‌وز ده‌مێنێته‌وه و ده‌توانرێت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی به كار بهێنرێت و یاخود تێكه‌ڵ به ئاوی به‌نداوی موسڵ بكرێته‌وه.
ئه‌ندازیار دیار سادق ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له چینی ژێره‌وه‌ی حه‌وزه‌كه كه بریتییه له ئاوه قورسه‌كه به ڕێگه‌ی هەڵێنجەرەوە (غه‌تاس) ڕاده‌كێشرێته ده‌ره‌وه و له شوێنێكی تایبه‌تی هەڵدەگیردرێت که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست كراوه و دوای ماوه‌یه‌ك پاشماوه‌ی ئه‌م ئاوه قورسه وشك ده‌بێته‌وه و ده‌برێته كۆگایه‌ك كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی په‌ینی كیمیاوی دروست كراوه و له‌وێ كاری له كیسه‌نان و ئاماده‌كردنی په‌ینه‌كه ته‌واو ده‌كرێت و له ڕێگه‌ی میكانیزمێك كه له داهاتوودا داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: لە کۆتا هەنگاو ئەو بەجێماوە دەبێتە پەینى کیمیایی و ده‌فرۆشرێت به جوتیاران و حكومه‌تی هەرێمیش بۆ نه‌مامگه و باخچه‌كانى سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
توانای كاركردن و وه‌رگرتنی ئاوی قورس له‌م وێستگه‌یه
- وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس له ناحیه‌ی فایده، به‌و دیزایینه‌ی كه بۆی كراوه، ده‌توانێت له ڕۆژێكدا 1052 م سێجا ئاوی قورس وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ئێستادا 400-450 م سێجا وه‌رده‌گرێت.
- ئه‌وئاوه قورسه‌ی له ژێر حه‌وزه‌كه ده‌مێنێته‌وه پێویسته بگاته ڕێژه‌ی 1/3 ی حه‌وزه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌كه و بۆ په‌ین دروستكرد ئاماده بكرێت ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه تاكو ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی ئاوی قورس له ژێر حه‌وزه‌كه بمێنێته‌وه كه به پێی لێكدانه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندازیارانی ئه‌م پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی 5 ساڵی پێویسته و دوای ئه‌و ماوه‌یه كاری دروستكردن و فرۆشتنی په‌ین ده‌ست پێده‌كات .
جێی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه سووده‌كانی زووتر له سه‌ر هاووڵاتیان و ژینگه و ئاو‌و هه‌واو خاكی ناوچه‌كه دیاربكه‌وێت ، له‌ڕێگه‌ی شاره‌وانی گشتیی دهۆك ئامێریGPS بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دانراوه كه ئاوی قورس ده‌گوازنه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچیش ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
بۆ یه‌که‌مجار وێستگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئاوی قورس له هه‌رێمی کوردستان دامەزرا
![](/content/upload/1/archive/2021-09/241673592_5883184588418482_8632605010687983859_n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.