Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:29

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 73 دۆلار نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 73 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌.

له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 73 دۆلار نزیك بۆوه‌ و هاوكاتیش به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تیكساس گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 69 سه‌نت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی ئه‌مریكاش له‌دوای ساڵی 2019 وه‌، قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراو له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاستی خۆی .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.