Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:25

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نووسراوێک ئاراسته‌ی زانکۆکان ده‌کات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی ئامادەكردنی رێنمایی نوێ بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، داوا لەسەرجەم زانكۆكان دەكات راو و پێشنیارەكانیان ئاڕاستەی وەزارەت بكەن.
لە نوسراوێكدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان، داوای له‌ سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، راو و پێشنیارەكانیان بۆ وه‌زاره‌ت ڕەوانە بكەن بۆ پەسەندكردنی.
لە نوسراوه‌كدا راشیده‌گه‌ێنێت، داوا دەكەن ئەنجومەنی زانكۆكان بەشێوەیەكی فەرمی بۆچونەكانیان ئاڕاستەی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەت بكەن، دواین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچونەكان رۆژی چوارشەممەی داهاتو 15ی ئەیلول دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.