Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:23

پۆلیسی ئیسرائیل دوو لەو شەش فەڵەستینییەی کە لە گرتووخانەی جەلبوع ھەڵاتبوون دەستگیرکرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئیسرائیل، رایگەیاند دوو لەو شەش فەڵەستینییەی کە پێش چوار رۆژ لە گرتووخانەی جەلبوع ھەڵاتبوون لە گوندەواری شاری ناسڕە لە باکووری وڵاتەکە دەستگیر کرانەوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن پۆلیس بڵاوکراوەتەوە، دوو لەو شەش کەسەی کە ھەڵاتبوون لە دەوروبەری چیای قەفزە لە باشووری رۆژئاوای شاری ناسڕە لە باکووری وڵاتەکە دەستگیر کرانەوە.

راگەیەندراوەکە وردەکاری زیاتری بڵاونەکردەوە.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە مێدیاکانی فەڵەستین بڵاوکراوەتەوە، ئەو دوو کەسەی کە دەستگیر کراون، ئەندامی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەڵەستین یەعقوب محەمەد قادری و مەحموود عەبدوڵڵا عاریزە-ن.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ھەواڵی مێدیا ئیسرائیلییەکان، ئەو دوو کەسەی کە دەستگیرکراون بە بێ بەرەنگاربوونەوە خۆیان رادەستی پۆلیس کردووەتەوە و لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا بڕێک پێداویستیی خۆراکیان پێبووە.

جگە لەوە لە ھەواڵەکەدا، ئەوەشی ئاشکرا کراوە کە ئەو دوو کەسە ماوەی دوو رۆژە لە گوندەواری ناسڕە بینراون و داوای خواردنیان لە چەند ماڵێک کردووە و پاش ئەوەی خێزانێک گومانی لێکردوون و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

11

سەر لە بەیانی رۆژی 6ی ئەیلوول، شەش زیندانیی فەڵەستینی لە رێگەی ھەڵکەندنی تونێلێکەوە توانييان لە گرتووخانەی جەلبوع لە باکووری ئیسرائیل ھەڵبێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.