كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی عێراق له ڕووی كوالێتییه‌وه باشن و زۆر به باشی كار ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته‌كاری قبووڵ ناكه‌ن.
جومانه ئه‌لغه‌لایی وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئامێرانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق به‌كار دێن له ڕووی كۆكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی داتاكان زۆر وردن و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان بكات یان هه‌وڵی ساخته‌كردن بدات.
له‌باره‌ی چاودێره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 76 باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ییان پێشانداوه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكه‌ن كه بڕیاره له ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێ.
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتووین 100 چاودێری یه‌كێتی ئه‌وروپا بێنه عێراق بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها له ڕۆژی ده‌نگدانیش 130 چاودێری دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری بنكه و سندووقه‌كان ده‌كه‌ن، واته به كۆی گشتی 230 چاو‌دێر ئاماده ده‌بن و بۆیان هه‌یه بۆ خۆیان هه‌ر بنكه‌یه‌ك یان چه‌ندان بنكه هه‌ڵبژێرن به مه‌به‌ستی چاودێریكردن.
ئه‌لغه‌لایی جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2020، هه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك وێنه‌ی به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردن بدرێنێ یان ده‌ستكاری بكات سزای پێبژاردن و ده‌ستگیركردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.