باڵیۆزى عێراق له شاری عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئوردن ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كردنه‌وه سنوورى وشكانى بۆ ئه‌و عێراقییانه‌ى نیشته‌جێى وڵاتى ئوردنن.
حه‌یده‌ر عه‌زارى باڵیۆزى عێراق له ئوردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: وه‌زیرى ناوخۆی ئوردن ڕه‌زامه‌ندى ده‌بڕى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سنوورى وشكانى تڕێبیل-كه‌ڕامه به‌رامبه‌ر ئه‌و عێراقییانه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێك یان پێنج ساڵ مافى مانه‌وه‌یان له وڵاتی ئوردن وه‌رگرتووه.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و عێراقییانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی مانه‌وه‌ی وڵاتی ئوردنیان هه‌یه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به ئۆتۆمبێله‌كانیان هاموشۆی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى پێشوه‌خته وه‌ربگرن، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی ڕێكاری ته‌ندروستییان ئه‌نجامدابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.