ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى میسڕى باسیان له‌وه كرد، دادگای میسڕ بڕیارى دژ به دادوه‌ر و هاوڕێیه‌كى ده‌ركرد دواى ئه‌وه‌ى ئاشكرا ببوو كچێكیان ڕفاندووه و لاقه‌یان كردووه.
هاوكات ڕاگه‌یاندنه‌كان جه‌خیتان له‌وه كرده‌وه كه دادگاى تاوانه‌كان له شاری قاهیره‌ى پایته‌ختى میسڕ، بڕیارى به‌ندكردنى 15 ساڵى سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له دادوه‌ره‌كه و هاوڕێیه‌كه‌ى دوای ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى فڕتوفێڵه‌وه كچێكیان ڕفاندبوو و له گوندێكى كه‌نارى باكوورى میسڕ لاقه‌یان كردبوو.
پۆلیسی میسڕ له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارى یه‌كه‌م به‌هۆى گرتنه‌به‌رى فڕتوفێڵ سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى كۆنگره‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى زه‌ویوزار و خانووبه‌ره له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى ئه‌سكه‌نده‌رییه كه بوارى كارى كچه‌كه بووه، دواى ئاشكرابوونى فێڵه‌كه‌ش كچه‌كه به‌رگرى له خۆى كردووه و خۆى ڕاپسكاندووه، به‌ڵام تۆمه‌تبارى یه‌كه‌م به توندوتیژى به‌سه‌ر زه‌وى داداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كچه‌كه نه‌یتوانیووه هیچ جووله‌یه‌ك بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دادگاى تاوانى قاهیره له 2ى شوباتى رابردوو بڕیارى دابوو هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه دادوه‌ر و هاوڕێكه‌ی نه‌گاته ده‌ست ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن تا به ته‌واوی كه‌یسه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و بڕیارى كۆتایى دادگا ده‌درێ.
شفق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.