بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی و شاندێكی باڵای حكوومه‌ته‌وه بگاته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گواستیانه‌وه: سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی گه‌وره و باڵای وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت بۆ ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتووش سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌مه‌ش كازمی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان سه‌ردانی ئێران بكات دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئێران له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسییه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران كۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.