پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى مه‌غریبى شكستێكى گه‌وره‌ی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستهێنا و تا ئێستا ته‌نیا 12 كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر كردووه، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنى 2016 كۆی 125 كورسیان به‌ده‌ستهێنابوو.
پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى مه‌غریبى به‌هۆى ڕاپه‌ڕینه‌كانى ساڵى 2011 له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست، پێشبینیش كرابوو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا بۆ جارێكى دیكه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی مه‌غریب له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی مه‌غریب، پارتى گردبوونه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى نیشتمانییه كه 97 كورسى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه له دوای فه‌رزكردنى 96%ى ده‌نگه‌كان.
دوای پارتى گردبوونه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى نیشتمانی، له ڕیزبه‌ندی دووه‌م پارتى ره‌سه‌نایه‌تى و سه‌رده‌میانه دێت كه 82 كورسى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها پارتى یه‌كێتى سۆسیالیست 35 كورسى به‌ده‌ستهێناوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب هاتووه، ڕێژه‌ى ده‌نگدان له مه‌غریب برێتی بووه 50.35%، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له سه‌رووى رێژه‌ى هه‌ڵبژاردنى ساڵی 2016 بووه، زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداربوونیش له ناوچه‌كانى باشوورى مه‌غریب بووه كه ڕێژه‌ى ده‌نگدان 66% تێپه‌ڕاندووه.
BBC
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.