وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، په‌یجێك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه دروستكراوه به‌ناونیشانی پێوه‌ری زیره‌ك، به‌ڵام هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌یجه‌كه ساخته‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه نییه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێ: بە داخەوە هەندێ کەسی بێ بنەما و بەدەر لە یاسا دەیانەوێ بە فڕوفێڵ و سوود وەرگرتنی خراپ لە ناوی دامەزراوە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی کەرتی کارەبا، ڕای گشتی بە لاڕێدا بەرن و هاووڵاتییان تووشی سەرلێشێواوی بکەن، ئه‌ویش بە دروستکردنی پەیجی ساختە بە ناوی دامەزراوەکانی وەزارەتی کارەبا بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هەڵە تێیدا.
هه‌روه‌ها له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: پەیجێک بە ناوی پێوەری زیرەک دروستکراوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکان و پرۆژەی پێوەری زیرەكەوە نییە و ژمارە تەلەفۆنی پێوەری زیرەکی شاری هەولێرشیان لەسەر داناوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: هاووڵاتییان و بەکاربەرانی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا دەتوانن بە سەردانیکردنی پەیجەکانی فەرمی وەزارەتی كارەبا زانیاریی پێویست سەبارەت بە کارەبا بەدەست بێنن لەوانە:
- وەزارەتی کارەبا
- بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتی كارەبا لە پارێزگاکان.
- پرۆژەی تۆڕی زیرەك KRG Smart grid
لینکی پەیجی فەرمی تۆڕی زیرەک: https://www.facebook.com/krgsmartgrid
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.