یائیرلاپید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسڕائیل له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی سێرگى لاڤرۆڤ له مۆسكۆ ڕایگه‌یاند، له سایه‌ى ترس و تۆقاندنى ئێران‌دا ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌دى نایه‌ت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسڕائیل جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ته‌لئه‌بیب بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان نابێ به‌رامبه‌ر به جووله‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
لاپید هه‌روه‌ها گوتی: ئێران كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى چه‌كى پێشكه‌وتوو ده‌كات تا دژی ئێمه به‌كارى بێنێ، بێگومان له‌و كاته‌ش ئێمه ناچار ده‌بین به‌رگریى له خۆمان بكه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
باسى له‌وه‌شكرد كه پێویسته به‌رپه‌رچى ئێران بدرێته‌وه جا به‌هه‌ر نرخێك بێت، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بهێڵین چه‌كى ئه‌تۆمى دروست بكات.
سكاى نيوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.