پارێزگاری هەولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ زانا مەلا خالید سەرۆک و ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، هەر داواکارییه‌ك لە بەرژەوەندی و سوودی هاووڵاتییان بێت جێبەجێی دەکەن.
لە سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا دواى ئاڕاسته‌كردنى چه‌ند پرسیار و سه‌رنجێك له‌باره‌ى گه‌یاندنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ته‌ئكیدى لە هەماهەنگیی نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاووڵاتیانی سنوورى پارێزگاى هەولێر.
له وه‌ڵامى پرسیار و سه‌نجه‌كانى سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی، پارێزگارى هه‌ولێر تیشكى خسته سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى كارى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌و ئیمكانییه‌ته داراییه كه‌مه‌ى له به‌رده‌ستدابووه له چوارچێوه‌ى ده‌ستكردنه‌وه به پڕۆژه‌كانى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان كراوه و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
پارێزگاری هەولێر جه‌ختیشى کردەوە هەر داواکاری و ئاڕاستەیەک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و سوود گەیاندنبێت بە هاووڵاتییان جێبەجێی دەکەین، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ئامانجی ئێمە لە پارێزگاى هه‌ولێر و لە چوارچێوەی ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم، خزمەتکردنی هاووڵاتییانە به‌بێ جیاوازى به تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى كه كه‌مترین ده‌ستى خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه.
لای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێریان كرد بۆ وه‌ڵامى پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان و ته‌ئكیدیان لە هەماهەنگی و هاوكارى نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و فراکسیۆنه‌كه‌یان كرده‌وه و ئاماده‌یی هەموو پاڵپشتیی و هاوکارییەکیان بۆ پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.