نووسینگەى بالیۆزخانەى کەنەدا له هه‌ولێر رایدهگهێنێت: ویستی وڵاتەکەمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9 ى 9 ى 2021 ، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە ئیڤ دوڤاڵ بەرێوەبەرى نووسینگەى بالیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەى دەستبەکاربوونى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی کردبوو.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه لە کۆبوونەوەکەدا سەفین دزەیی پیرۆزبایى دەستبەکاربوونی لە دوڤال کرد‌و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
هاوکات ئامادەیی فەرمانگەی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم و ڕۆڵی وڵاتی کەنەدای بەرز نرخاند لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت:
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پەرەپێدانى زیاتری پەیوەندییە دووقۆلیەکان بەتایبەت لە قۆناغى دواى پەتاى کۆرۆنا کراو جەخت لەهەماهەنگى و هاوکارى هەردوولا بۆ بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکان لە بوارى ئابوورى و بارزگانى و پەروەردەیى و کەلتوورى کرایەوە.
راشیدهگهیهنن: هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان و رۆلى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە پێشوازى کردنى ئەو ژمارە زۆرەى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند.
هه‌روه‌ها ، پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و بارودۆخى سیاسى بە گشتى و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیداری نێوان هەردوولابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.