Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:27

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سزای ئەو کەسانە دەخاتەڕوو کە وێنە و دروشمی کاندیدەکان دەدڕێنن

کوردستان TV
100%

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەینێت، ئەو کەسانەی وێنە و دروشمی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکان دەدڕێنن سزا دەدرێن.

جومانە غەلاوی، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بە گوێرەی ماددەی 35 لە یاسای هەڵبژاردنەکان هەر کەسێک وێنە و دروشمی کاندیدەکان بدڕێنێت ئەوا بە بەندکردن سزا دەدرێت کە لە مانگێک کەمتر نەبێت و لە ساڵێک زیاتر نەبێت، یان بە پێ بژاردن سزا دەدرێت کە بڕەکەی لە ملیۆنێک کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆنیش زیاتر نەبێت، هەروەها ئەگەریش هەیە هەردوو سزاکە بیانگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە حاڵەتی هێرشی کاندیدەکان بۆ سەر یەکێکی دیکە، یان هاووڵاتییەک هێرش بکاتە سەر کاندیدێک ئەوا ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان دەکرێن و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.