سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە، به ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و د.دارا رەشید، وەزیرى پلاندانان و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و بەرپرسی ڕێکخراوی UNDP لە عێراق و نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا و UNDP لە هەرێمی کوردستان و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانى فەرمانگه و لایەنه پەیوەندیدارەکان، كۆنفرانسى "خستنه‌گه‌ڕى پڕۆژه‌كانى وزه‌ى به‌رده‌وام له هه‌رێمى كوردستان" له هه‌ولێرى پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. پڕۆژەکە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بڕی (6) ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە و لە ڕێگه‌ی ڕێکخراوی UNDP و بە هەماهەنگیی هه‌رسێ پارێزگاكانى (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانى) و فەرمانگه پەیوەندیدارەکان جێبەجێدەکرێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر، له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: "خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى گرنگ له هه‌ولێرى پایته‌خت به‌دیدارى یه‌كتر ده‌گه‌ین، كه یه‌كێكه له ئامانجه گه‌وره‌كه‌مانه و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆش ئه‌و ئامانجه‌مان دێته دى".
پاریزگارى هه‌ولێر گوتیشی: "سوود وه‌رگرتن له وزه‌ى خۆر یه‌كێكه له ستراتیژیه‌تى جیهان و به‌ده‌ستپێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له هه‌رێمى كوردستان به دڵنییایه‌وه قۆناغێكى دیكه بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین كه جگه له ژینگه پارێزى سوودى زۆریشى بۆ لایه‌نى ئابوورى و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان و جوتیارانیش ده‌بێت و هه‌رێمى كوردستان به ده‌ستپێكردنى ئه‌م هه‌نگاوه ده‌چێته نێو بازنه‌یه‌كى جیهانى و ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ ئامانجێكى گه‌وره‌تر".
له‌كۆتایی وتارەکەشدا پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاسى ڕێكخراوى UNDP و ته‌واوى ئاژانسه‌كانى UN و یه‌كێتى ئه‌وروپا و باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا و نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپاى له‌هه‌ولێر كرد كه هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوونه بۆ سه‌رخستنى پلانه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.