Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێ دەکات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی خۆی بە مار ئاوا-ی سێیه‌م پاتریارکی کڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشووری نوێ لە جیهان دەگەیەنێت و پشتگیری خۆی بۆ پێکەوە ژیانی ئایینی دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، پەیوەندیم بە مار اوا پاتریارکی نوێ کرد بۆ پیرۆزباییکردن لە هەڵبژاردنی وەک پاتریارکی نوێی کڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیری خۆی بۆ پێکەوە ژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوەو ڕاشیگەیاند، هەمەجۆری و جیاوازییەکان نیشانەی هێزی ئێمەیە.

شایەنی باسە، پاتریارکی پێشوو بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا و لەماوەی پێشوودا پاتریارک لە عێراق بووە و پاشان بەهۆی کێشەکانی عێراقەوە بردراوەتە ئەمریکا و دوێنێ ئێوارەش پاتریارکی نوێ لە کوردستان هەڵبژێردرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.