Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:02

په‌رله‌مانی کوردستان پڕۆژه‌ یاسای لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێكردنی چه‌ند پێشنیازه‌یاسایەک، ، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بە سەرپەرشتیی سەلمە فاتح، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی لیژنە بە ئۆنلاین بەشداریى تێدا کرد، گفتوگۆ کرا لەسەر ناوەڕۆک و مادە و بڕگەکانی ھەردوو پێشیازەیاسای ناوەندی ئەرشیفی نیشتمانی و لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان، دوای گفتوگۆی نێوان ئەندامان بڕیاردرا کە جارێکی تر داڕشتنەوەیان بۆ بکرێت و دواترئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.