Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:03

بڕی 264 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی خەرج کرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی بڕی زیاتر  لە 264 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی، كە پرۆژەكان پێكهاتوون لە كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام.
كۆی گوژمەكە (264,935,000) تەنیا دووسەد و شەست و چوار ملیۆن و نۆسەد و سی و پێنج هەزار دینارە، لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.
پرۆژەكان: 
1-كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە كڕاندن لە پاشدا قیڕكردنەوەی/قۆناغی یەكەم.
2-هەروەها كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە كڕاندن لە پاشدا قیڕكردنەوەی/ قۆناغی یەكەم.
3-كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی/ قۆناغی سێیەم.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە هەواڵێکی تردا بڵاومان کردەوە بڕی 231 ملیۆن دیناری دیکە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی خەرج کرا. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.