وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌بڕی 231 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: پرۆژەكان دەكەونە سنووری شارەوانییەكانی بەرزنجە، سەرگەڵوو، شارەزوور، پێنجوێن و دەربەندیخان.
لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژە لە سنووری شارەوانییەكانی بەرزنجە، سەرگەڵوو، شارەزوور، پێنجوێن و دەربەندیخان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی 232 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە.
شاره‌وانی راشیدهگهێنێت: كۆی گوژمەكە (231,766,610) دووسەد و سی و یەك ملیۆن و حەفت سەد و شەست و شەش هەزار و شەش سەد و دە دینارە و لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی ئەم شەش پرۆژەیەی ئاماژەیان پێ كراوە.
1-دروستكردنی باخچەیەك لە سنووری شارەوانیی بەرزنجە.
2-كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە سنووری شارەوانیی سەرگەڵوو.
3-قیڕتاوكردنی یەك شەقامی سەرەكی و دانانی كریبستۆن لە سنووری شارەوانیی شارەزوور.
4-قیڕتاوكردنی یەك شەقامی سەرەكی بە بایندەر لە سنووری شارەوانیی شارەزوور.
5-نۆژەنكردنەوەی قیڕی شەقامەكانی ناو پێنجوێن.
6- دروستكردن و سیانەكردنی (باراناو، مەنهۆڵ، ئاوەڕۆ، قیڕی گشتی چەند كۆڵانێك لە دەربەندیخان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.