Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:29

به‌ تۆمه‌تی دزینی چه‌ند سه‌ر مانگایه‌ک دوو که‌س له‌ سه‌نگاو ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆپاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان دوو کەس لەناحیەی (سەنگاو ) بەتۆمەتی دزینی ماڵات لەجۆری (مانگا) ، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (ک ، ع ، ت) (ھ ، ع ، ت ) دانیشتوی ناحیەی سەنگاو، چەند کەسێک سکاڵایان لەدژیان تۆمارکردوە بەتۆمەتی دزیکردن، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و بەپێی تایبەتمەندی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کران.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.