Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:28

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: نۆزدە ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەردەوامە لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، ئاماژە بەوە دەکات نۆزدە ملیۆن کەس بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.

سەرچاوەیەک لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، 19 ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە، کە پێویست بوو 24 ملیۆن کارتی دەنگدان دابەش بکرێ.

سەرچاوەکەی کۆمسیۆن ڕاشیدەگەیەنێت، دوو هەزار و سێ سەد کەس خۆیان کاندید کردووە، لە 167 پارتی جیاواز، هەروەها ڕەزامەندیان دەربڕیووە بۆ 32 هاوپەیمانی جیاواز.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەیان لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن نییە و پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

 شایەنی باسە، چاوەڕێ دەکرێ هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بە باشی پێشوازی لێنەکرێ لەلایەن خەڵکەوە، بەهۆی نیگەرانی هاووڵاتیان لە دەسەڵاتدارانی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.