Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:17

ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی تەنگژەکان: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هه‌ن

کوردستان TV
100%

ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی تەنگژەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا هەن و زۆرترینیان عێراقین و ئەوانی تر پەنابەری سوریی و توركی و ئێرانی و فەلەستینین.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ى 9 ى 2021 ،  ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كرده‌وە،  لە هەرێمی كوردستان 926 هەزار و 18 پەنابەر هەن.
 راشیده‌گه‌یه‌نن، لەو ژمارەیە 664 هەزار و 237 پەنابەر ئاوارەی ناوخۆن، 241 هەزار و 937 پەنابەری سوورین، هەشت هەزار و 479 پەنابەری توركین، 10 هەزار و 548 پەنابەری ئێرانین، 736 پەنابەری فەلەستینین لەگەڵ 81 پەنابەری جۆراوجۆر.
ناوه‌نده‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە كاتێكدا تەنیا 30%ـی لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان 36 كەمپە، هەروەها 70%یان لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، 415 ئاوارە و پەنابەر لە پارێزگای هەولێر دەژین، 40%ـی لە پارێزگای دهۆك، 19%یشیان لە پارێزگای سلێمانین.
دوای ئەو تەنگژە و جەنگانەی لە ناوچەكە روویانداوه‌ ،  له‌ ئێستادا هەرێمی كوردستان ئارامترین شوێنی ناوچه‌كه‌یه‌  له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ، ئه‌مه‌ش بوه‌وه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ شاره‌كانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هاووڵاتییان روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.