Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:34

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای ئامێدی کەسێک گیان لەدەستدەدات

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای گشتی نێوان قەزای ئامێدی- قەدش بەیەکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌شدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.

کەمێک لەمەوبەر، لەسەر ڕێگای گشتی نێوان قەزای ئامێدی- قەدش بەیەکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری توێتا وەرگەڕا و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، هەردوو شۆفێرەکە بەسەختی برینداربوون و بەپەلە گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوه‌.

1122

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.