Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:25

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا باره‌گایه‌کی په‌که‌که‌یان له‌ قه‌ندیل بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ چوارشه‌م، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سەرگنڵ لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری پشدەریان بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەک لە قەندیل بە کوردستان تیڤی پێ ڕاگەیاند: فرۆکە جەنگییەکانی توركیا بارەگایەکی پەکەکەیان لە گوندەكه‌مان بۆردومان کردووه‌ و تا ئێستاش نەزانراوە چەند گەریلا كوژراون‌، بەڵام دەگوترێت ئەو بەرپرسەی پەکەکە كه‌ له‌ باره‌گاكه‌دا بووه‌، ڕزگاری بووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا گوندنشینێکی سەرگنڵ بە ناوی (ئاوات خدر حاجی ئاڵا) بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ زیانی مادی زۆر بەر دەرگا و پەنجەره‌ی خانووه‌كانی گونده‌كه‌ کەوتووە و دانیشتووانەکەشی  ترس و دڵەڕاوکێ زۆریان هەیە و بەردەوام ژیانیان لە مەترسیدایە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.