Erbil 4°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:17

جێگری سه‌رۆکی پارتی گه‌لی تورکیا: په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌هێزتر ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%


ئۆگوز كان سالیجی، جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌لی توركیا،  له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم ، ناوبراو سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌ و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر و به‌هێزتر بكرێن.

له‌راگه‌یاندراوێكدا ، په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی باڵای پارتی كۆماری گه‌لی توركیا (جه‌هه‌په‌) به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئۆگوز كان سالیجی، جێگری سه‌رۆكی پارته‌كه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای (جه‌هه‌په‌) بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌ ڕِووی ڕیژه‌ و ژماره‌ی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان خسته‌ ڕوو و جه‌ختی له‌ به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی دراوسێ و سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كاته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی و لیژنه‌كانی هه‌ردوولادا، هاوكات وڵاتی توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه‌ و به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوانمان.
لای خۆیه‌وه‌ ئۆگوز كان سالیجی، جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌لی توركیا، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر و به‌هێزتر بكرێن.

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.