Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:37

له‌ گرتووخانه‌یه‌کی ئیندۆنێزیا 42 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی کە له‌ گرتووخانه‌ی تانگه‌رانگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی جاكارتا پایته‌ختی ئیندۆنێزیا كه‌وته‌وه‌ 41 حوكمدراو گیانیان له‌ده‌ست دا.

ریكا ئاپریات، گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی گرتووخانه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ لە ئیندۆنێزیا، رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ بلۆكی C گرتووخانه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ حوكمدراوانی مادده‌ی هۆشبه‌ری تیادان، 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 39 كه‌س برینداربوون.

كاتژمێر 01:00 بۆ 02:00ی شه‌وی رابردوو، ئاگره‌كه‌ به‌ته‌واوی كوژێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنیشی سه‌دان سه‌رباز و پۆلیس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نازاندرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.