شه‌وی رابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌فین دزه‌یى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دلاوه‌ر ئاژگه‌یى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له یه‌كێتى ئه‌وروپا و نیهاد له‌تیف قوجه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى بوژانه‌وه‌ى قه‌ڵات، له قه‌ڵاى هه‌ولێر، پێشوازیانكرد له (جۆزێپ بۆرێل) جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا و شاندێكى یاوه‌رى.
دواى ئه‌وه‌ى جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی یٔەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا به‌یاوه‌رى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم شاندى یاوه‌ریان چه‌ند شوێنێكى كه‌للتورى و مێژووییان له سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، سه‌ردانى نێو بازاڕى شار و قه‌یسه‌رى هه‌ولێر و چه‌یه‌خانه‌ى كه‌للتورى مه‌چۆكیان كرد، له‌وباره‌یه‌شه‌وه (جۆزێپ بۆرێل) جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و شاندى یاوه‌ریان كرد و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره نیشاندا و ئەوەشی خستەڕوو كە ئاسایش و ئارامى و ئازادی و خوشگوزەرانیی گەلی كوردستان بۆ یەكێتی ئەوروپا بایەخی تایبەتی هەیە و پاڵپشتیی یەكێتیی ئەوروپاشی بۆ گەلی كوردستان دووپات كردەوە.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا: ئارامى و ئازادی گەلی کوردستان بۆ یەکێتی ئەوروپا بایەخی تایبەتی هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.