Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:24

ئیسڕائیل: کۆمەڵێک پلانی گونجاومان ھەیە لە ئەگەری بڕیاردان بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران

کوردستان TV
100%

سەرۆک ئەرکانی ئیسڕائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕێکی ئیسڕائیلی ڕایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنەکانیان دژی ئێران و پاڵپشتەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و کۆمەڵێک پلانی جۆراوجۆریان ھەیە لە ئەگەری بڕیاردان بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران.

ئەڤیڤ کوخاڤی، سەرۆکی ئەرکانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چەندین ئامانجیان ھەیە، بەڵام ئامانجی سەرەکیان کەمکردنەوەی ھەژموونی ئێرانە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ناوبراو ئاماژە بە ئۆپڕاسیۆنەکانیان دەکات لەسوریا، بە ئامانجگرتنی ئێران و گڕوپە ھاوپەیمانەکانی وەک حەماس و حیزبوڵڵا بە دەستکەوت ناودەبات، دەشڵێت: چەندین جار لەلایەن حکوومەتی ئیسڕائیلەوە دووپاتکراوەتەوە ڕێگە بە فراوانبوونی ئێران نادرێت لە سوریا و بەھەڕەشەی دەزانێت بۆ سەر ئاسایش و سنوورەکانیان.

سەرۆک ئەرکانی ئیسڕائیل ڕاشیگەیاند، حکوومەتی ئێستا و پێشووی ئیسڕائیلیش دژی دانووستان و گفتوگۆیە لەگەڵ حکوومەتی ئێران بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی و گوتیشی، ئیسڕائیل بەدوای ڕێگە چارەی دیکە دەگەڕێت جگە لە دانووستنکردن لەگەڵ ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.