Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:30

وه‌زیری ناوخۆ: سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی پۆلیس پاراستنی هاووڵاتییان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسایه‌

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێری كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی پۆلیس پاراستنی هاووڵاتییان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسایه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێری كرد و لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەكان و دواتریش لەگەڵ تێكڕای ئەفسەری بنكەكانی پۆلیس و نووسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری ناوخۆ تیشكی خستەسەر ڕەوشی ئەمنی هەولێری پایتەخت و جەختی لە ڕۆڵی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كردەوە و ڕایگەیاند، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ سەرەكیترین ئەركیان پاراستنی سەروه‌ت و سامانی هاووڵاتییان و چەسپاندنی سەروەری یاسایە.

وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی تەواو و جدی خۆی بۆ گشت ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولیر دەربڕی و خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا كە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و گشت هێزە ئەمنییەكان بە یەك تیم كار دەكەن بۆ دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری شاری هەولێر تا ماڵ و ژیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.