گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ر پێكهێنراوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ى بزووتنه‌كه هه‌موو خاكی وڵاتى ئه‌فغانستانی خسته ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه.
ئه‌و حكوومه‌ته‌ى ڕایانگه‌یاندراوه، مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند سه‌رۆكایه‌تى ده‌كا، عه‌بدولغه‌نى براده‌ر جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ته، محه‌مه‌د یه‌عقووب وه‌زیرى به‌رگرییه به وه‌كاله‌ت، ئه‌سه‌ده‌ین حه‌قانى وه‌زیرى ناوخۆیه، هه‌روه‌ها ئه‌میرخان موته‌قى وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان كرا، عه‌باس ستاكینزاى كاره‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌دات، عه‌بدولحه‌ق واسق به سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ئه‌فغانستان دیاری كرا، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى چه‌ندین وه‌زاره‌تێك ماوه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین راوێژ و گفتوگۆ ده‌كرێ تا كه‌سانى گونجاو بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه دابنرێ.
سه‌باره‌ت به پرسیارى ئایا ئه‌م حكوومه‌ته هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌فغانى و خێڵه‌كانى تیادایه، زه‌بیحوڵا موجاهید گوته‌بێژى تاڵیبان باسى له‌وه كرد كه حكوومه‌ته‌كه حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره بۆ دۆخى ئێستایه، به‌ڵام له پاشان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌فغانى و خێڵه‌كان ده‌بێ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاڵیبان به توندوتیژى به‌رپه‌چى خۆپیشاندانه ئاشتییه‌كانى داوه‌ته‌وه، گوته‌بێژه‌كه گوتى "كاته‌كه گونجاو نییه بۆ ناڕه‌زایى، هه‌روا داوا له‌وانه ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندان بكه‌ن، با په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن تا هێزى ئاسایش راسپێرین، جگه له‌وه ده‌بێ سه‌باره‌ت به بابه‌تى خۆپیشاندانه‌كه بزانین، تا ئێمه مۆڵه‌تیان پێ بده‌ین".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه سانێك به شێوازێكى خراپ له چه‌ند شارێكدا هانى پشێوی و ئاڵًۆزیان داوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته جێگه‌ى نیگه‌رانى خه‌ڵك، هه‌روا ئه‌و كه‌سانه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا هاتوون تا ئاژه‌وه له كابوول بهێننه كایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى په‌نجه‌شێر كه به‌رخوادانێكى چه‌كدارى تیادا هاتۆته ئاراوه، زه‌بیحوڵا مجاهید ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه "ئێستا هه‌رێمه‌كه له‌ژێر ڕكێفى تاڵیباندایه". ئاماژه‌شى به‌وه‌دا بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان هیچ جیاوازیك له‌نێوان خێڵه ئه‌فغانییه‌كان ناكات.
سه‌باره‌ت به سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كان كه تاڵیبان هه‌وڵى بۆ ده‌دا تا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بیبه‌ستێ، باسى له‌وه كرد تاڵیبان هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیى باشى هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانى هاوسێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.