نێردراوی كوردستان تیڤى له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پرسیارى ئه‌وه‌ى له ناوبراو كرد كه ئایا ئافره‌تان ده‌بن به سه‌رۆكى وڵات و پۆسته باڵاكان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مانى كوردستان و عێراقدا هه‌ن، چۆن بتوانن نوێنه‌رایه‌تى ئافره‌تان زیاد بكرێ ؟
له‌مباره‌یه‌وه پلاسخارت ڕایگه‌یاند: گریمانه‌ى زۆر هه‌یه ئافره‌تێك ببێته سه‌رۆكى وڵات، به‌ڵێ له‌وانه‌یه بكرێ، بۆ نا، ده‌كرێ ئافره‌تێك سه‌رۆكى وڵات بێ، من یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران بووم له هۆڵه‌ندا، هه‌رده‌میش هه‌وڵ هه‌یه ئافره‌ت له پۆسته گه‌وره‌كاندا بن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كوردستاندا زۆر ئافره‌ت هه‌یه پۆستیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكى ئافره‌تیش له عێراقدا هه‌بێ ئێمه پێشوازى لێ ده‌كه‌ین، ئێمه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لێژنه‌ى راوێژكاریى ئافره‌تانمان هه‌یه، ئافره‌تان له په‌رله‌مان و ده‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوونیان هه‌یه و هه‌مووان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكاریمان نییه، ئێستاش هێزه سیاسییه‌كان رێگه به ئافره‌تان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌نیا با بۆ ئه‌وه نه‌بێ ده‌نگى ئافره‌تان بوونى هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.