Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:22

شاندێکی هه‌نگاریا بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پێشمه‌رگه‌ شایه‌نی ڕێزی گه‌وره‌یه‌  

کوردستان TV
100%

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێشوازی له‌ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا و پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی ئه‌و وڵاته‌ كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆلی پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستن و به‌رگریكردن له‌ پێكهاته‌ ونه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزاكان به‌رز ڕاگیرا.

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م  له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر دیزمیس تاماش مامۆستای زانكۆ له‌ هه‌نگاریا كه‌ دۆستێكی دێرینی كورده‌ و كۆلۆنێل پیته‌ر لوشتاك به‌رێوبه‌ری ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كان له ‌كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ستایشی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی هاوپه‌یمانان کرد كه‌ هه‌مووان له‌وه‌ تێگه‌یشتوون هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕی له ‌بری جیهان و پاراستنی ئازادی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی كرد.

لای خۆشییه‌وه‌ پڕۆفیسۆر تاماش رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌رێمی كوردستان به ‌پێگه‌یه‌كی نموونەیی ده‌ناسین بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی پێکهاتە و نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزاكان كه‌ دواجار پێشمه‌رگه‌ رۆڵی هه‌یه‌ له‌ پاراستن و به‌رگریكردنیان، ئه‌م به‌ها پیرۆزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان شایه‌نی رێزی گه‌وره‌ن‌.

گوتیشی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاستێكی باشتر به‌رزبكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌ ‌بواره‌كانی سه‌ربازی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئاڵوگۆری په‌روه‌رده‌یی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.