Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:42

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پێشوازیی لە به‌رپرسی سیاسه‌‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی یه‌کێتیی ئه‌وروپا کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی9ی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌‌ جۆزێپ بوڕێڵ، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و شاندێکی یاوەری کرد.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،  جۆزێپ بوڕێڵ ، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا رایگه‌یاند: هاتووه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی به‌هێزی ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپات بكاته‌وه‌.

پاشانیش جۆزێپ بوڕێڵ له‌ سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه‌ و له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و، ڕایگەیاند كە ئاگاداری تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستانە.

هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە و گەلی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان و پێشوازیكردن لە سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر. ئەوەشی خستەڕوو كە ئاسایش و ئازادی و خوشگوزەرانیی گەلی كوردستان بۆ یەكێتی ئەوروپا بایەخی تایبەتی هەیە و پاڵپشتیی یەكێتیی ئەوروپای بۆ گەلی كوردستان دووپات كردەوە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.