دكتۆره ئۆلگا كورابلیوڤا شاره‌زا له‌خۆراك، باس له‌وه ده‌كات خواردنه‌وه‌كانى وزه، رێژه‌یه‌كى زۆرى مادده‌ى جۆش و خرۆشى كافائین و گۆارنا و پۆلینیا و جسینگ و ترشى تۆرینى ئه‌ندامى تیادایه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو رێژه‌ى به‌رده‌وامبوونى كارى ئه‌و خواردنه‌وانه 3-4 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، له‌پاشاندا هه‌ست به‌ماندووبوونێكى توند ده‌كه‌ى، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات بێزارى و ماندووبوون جێگه‌ى وزه زیادبووه‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌و پێیه‌ى كاریگه‌ری ئه‌و خواردنه‌وانه به‌پێى پێویستى جه‌سته‌یه، بێگومان له‌رۆژێكدا ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌كجار خوارده‌مه‌نى وزه بخۆیت، هیچ ترسناكییه‌ك نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه بیخۆیته‌وه گرفت بۆ مێشك دێنێته‌كایه‌وه، هۆیه‌كه بۆ تووشبوون به دڵه‌ڕاوكێ و وه‌ڕسبوون.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و خواردنه‌وانه قورساییه‌ك له‌سه‌ر ماسوولكه‌ى دڵ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه پێباشه له‌دواى وه‌زرشێكى چڕ نه‌خورێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى رێك نه‌خورێته‌وه له‌وانه‌یه تووشى به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێنت بكات، له‌ته‌ك سه‌ر ئێشه و پشێویى دڵ و گرفت نانه‌وه له كۆئه‌ندامى هه‌رس، هاوكات خواردنه‌وه گازییه‌كان هۆیه‌كن بۆ ترشى گه‌ده و قۆڵۆن و سكچوون.
R T
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.