Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:17

348 ملیۆن دینار بۆ شەقامە سەرەکییەکانی 8ی حەسارۆک خەرج کرا

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (348,942,000) ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە.
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش فەرمانگەیەكی تایبەت بە 8ی حەسارۆكی كردەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی ئەو كەرتە و ئێستاش پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك دەستیپێكردووە.
خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە (348,942,000) ملیۆن دینار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتی شارەوانییە بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی (ئامادەكردن و كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی بەپەلە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.