Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 06:21

پەرلەمانی کوردستان هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانە دەدات کە لە سوریا گیریان خواردووە

کوردستان TV
100%


لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند، لەگەڵ کونسڵخانەی تورکیا و بەرپرسانی تورکیا لە پەیوەندیداین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ئیدلیب گیریان خواردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە ئیدلیب گیریان خواردووە، وتیشی بەو پێیەی سوریا کونسوڵخانەی لە کوردستان نییە، بۆیە هەوڵدەدەین لە ڕێگەی تورکیاوە بیانگیڕێنینەوە، هاوکات لەگەڵ کونسوڵخانەی تورکیا لە پەیوەندیداین هەوڵدەدەین لەڕێگەی تورکیاوە بیانگەڕینینەوە کوردستان.

بابکەیی ڕاشیگەیاند، تورکیا تاکە ڕێگەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانە، چونکە هێزەکانی ئیدلیب ڕێگە بەو هاوڵاتییانە نادەن بەرەو ڕۆژئاوا بڕۆن و لەوێوەش بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستمان بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا تاوەکوو بەڵگەنامەی فەرمییان بۆ بکرێت و ڕێگە بدرێت لە ڕێگەی تورکیاوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

هاوکات، لەدوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕێبوار بابکەیی سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای کردو ڕایگەیاند، داوامانکردووە هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ لەڕێگەی حکوومەتی ئەنقەرەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی ئێمە کە دیپۆرتی سوریا کراون، لە بەرامبەردا کونسوڵخانەی تورکیا بەڵێنی پێدان کە درێغی نەکەن لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانە و هەروەها بڕیار وایە بەیەکەوە لە پەیوەندی بەردەوام دابن.

1

شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا 54 گەنجی هه‌رێمی كوردستانيان دیپۆرتی سوریا کردەوە، ئەو هاووڵاتییانە لەڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە باسیان لە دۆخی ناخۆشی خۆیان کردووە و داوایان کردووە لایەنی پەیوەندیدار یارمەتیان بدەن.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.