Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:24

132 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوکردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له‌ سۆران ته‌رخانکرا

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بریاردرا به‌خه‌رج كردنی 132 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سۆران.
راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردنی چەند شوێنێكی تێكچوو لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 132 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە.
بە گوێرەی نووسراوی ژمارە (7947)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانییەكان بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی (132,039,048) سەد و سی و دوو ملیۆن و سی و نۆ هەزار و چل و هەشت دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام لە گەڕەكی هەندرێن، هەروەها نۆژەنكردنەوەی جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی شوێنە تێكچووەكانی چەند شەقامێك .
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی داراییە بۆ زیاتر خزمەتكردنی شاری سۆران.


شوان عه‌زیز


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.