Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:15

کەرنەڤاڵی ​11ی ئەیلوول به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م کاندیدانی پارتی له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

 رۆژی 11ی ئەیلوول، کە ھاوکاتە لەگەڵ یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پارتی بانگەشەی بەرفر­اوانی ھەڵبژاردن بەڕێ­وە دەبات، بەرپرسێکی دەزگای ھەڵبژاردنی پا­رتیش  رایگه‌یاند، ھەموو کان­دیدانی پارتی ئامادەی کەرنەڤاڵەکە دەبن.
ھاوار محەمەد، بەرپ­رسی یاسایی دەزگای ھە­ڵبژاردنی پارتی، بە ما­ڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: رۆژی 11ی ئە­یلوول، پارتی ھەڵمەتی بەرفراوانی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەبات و تێیدا کەرنەڤالی ناساندنی کاندیدانی پارتی بەڕێو­ە دەچێت، کە ھەموو کان­دیدانی پارتی بەشداری دەکەن و کەرنەڤاڵەکەش لە شاری ھەولێر ئەن­جام دەدرێت.
بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەشڵێت، دوای رۆژی 11ی ئەیلوول ھەر لقێکی پارتی لە سنووری بازنەی خۆی بانگەشەی بەرفرا­وانی ھەڵبژاردن بەڕێو­ە دەبات، بە رەچاوگرتنی رێنماییەکانی خۆپارێ­زی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پارتی دیموکراتی دیمو­کراتی کوردستان لە دوا­زدە پارێزگای عێراق بەشداریی ھەڵبژاردنی پێ­شوەختەی عێراق دەکات و 52 کاندیدی لە 34 بازنەی ھەڵبژاردن هەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.