Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:36

شاندێکی باڵای حکومەت سەردانی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.9.5، هەریەک لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەدانی لقی 2ی پارتییان کرد و لەلایەن ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

لەدیدارەکەدا، باس لە باری گشتیی و کارە خزمەتگوزاریەکان و پرۆژەکان کرا و ڕۆڵی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە باس کرا، بەتایبەتی لە پرۆسە چاکسازییەکان و جدیەتی ئەنجامدانی پرۆژەی گەورە و بەرچاوەکان لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوە سەرەڕای ئەو دۆخە ئابووریەی کە لە ئارادایە بەتایبەتی کە حکومەتی فیدراڵ کەم تەرخەم بووە لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

لەکۆتایشدا لە لایەن خۆیەوە، بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەدانەکەیان و بەپیرەوەچوونیان بۆ داواکاری خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و کەم و کوڕیەکانیان.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.