Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:08

کاندیدانی پارتی هه‌وڵ و به‌لێن ده‌ده‌ن کیشه‌ و پرسه‌ نیشتیمانیه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی عێراق و پرسی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایانگه‌یاند:

خدرعلی مه‌نتك كاندیدی ژماره‌ 20 بازنه‌ی 2ی هه‌ولێر رایگه‌یاند:
پرسی هه‌لبژاردن پێشخراوه‌ له‌ واده‌ی خۆی، زۆر شت هه‌یه‌ گله‌یی و گازانده‌ هه‌بووه‌، كێشه‌ی زۆر ماون بۆ كورد، نیازمان وایه‌ هه‌وڵ بده‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به‌ مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

پێویسته‌ بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوور وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێن، پارتیش له‌و روانگه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و كاندیده‌ رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست بین، پارتیش داكۆكیكاری یه‌كه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد به‌ ده‌ست بێنێت. روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی له‌ رووی ئه‌منی كه‌ زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌ رابردوو زۆر پێشكه‌وتن و گه‌شانه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی، ئه‌گه‌ر داهاتی ته‌واویش له‌ به‌رده‌ستبا ئه‌وا دڵنیاین كه‌ ره‌وشه‌كه‌ زۆر به‌ره‌و باشتر و باشترین ده‌چوو.

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مێژووی 75 ساڵی رابردووی خۆی چه‌ترێك بووه‌ بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.

یادگار مه‌حمود كاندیدی پارتی ژماره‌ 23 ی بازنه‌ی یه‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند:
هه‌لبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ سه‌ر داوای شه‌قامی عێراقی بوو، خه‌ون به‌ حكومه‌تێكی جیاواز ده‌بینێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی پێشووتر، كوردیش له‌ هه‌رێم ئومێد ده‌خوازێت زیاتر گروپی كورد هه‌وڵ بدات له‌ ته‌نگه‌شه‌ سیاسی و دارایی زیاتر هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بدات ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌ سه‌ری هه‌یه‌ له‌ ده‌ستووردا.

جه‌ماوه‌ری پارتی، ده‌نگ ده‌ده‌ن و درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆری نوێنه‌ری پارتی پارێزگاری له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌چه‌ما ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ده‌نگده‌ری پارتی و میلله‌تی كورد كه‌ خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌، ده‌زانێت مافی ئه‌و میلله‌ته‌ چیه‌ و چی ده‌وێت. پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ته‌واوی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ حزبێكه‌ سازش ناكات له‌ سه‌ر مافی ئه‌و میلله‌ته‌.

عبدالواحد ئه‌حمه‌د كاندیدی ژماره‌ 23 زاخۆ سمێل لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند:
پارتی خۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ پرسی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌و باره‌وه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی پێشوو حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستوور، بۆیه‌ له‌ ئاینده‌ و له‌ قۆناغی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی داهاتوو، پێویسته‌ له‌ سه‌ر خاڵانه‌ بوه‌ستین و به‌رگری له‌ مافه‌كان بكه‌ین و هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ی كوردستانی بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك گله‌یی ده‌كات مانای ئه‌وه‌یه‌ پارتی به‌ خاوه‌نی خۆی ده‌زانێت واتا پارتی به‌ پێشه‌نگ ده‌زانێت. پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ توانی خه‌ڵكی ته‌واوی ناوچه‌كان تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر بكه‌ن ئه‌و كورده‌ی خانه‌قین له‌ زاخۆ خزمه‌ت بكات و خۆی بكاته‌ قوربانی ئه‌و كوردستانه‌ بێ جیاوازی، پارتی توانی به‌ هه‌وڵی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك، ئه‌و هێزه‌ تیرۆریستییه‌ بشكێنێت.

 

دارشـتنـی: سـوهـێـل تـاهـیـر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.