ئەمڕۆ پێنج شەمە2021/9/2 بێگەرد تاڵە بانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد لەگەڵ جێگری کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا و گروپی هاوبەشی راوێژکاری لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هۆڵەندا.
ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بوو بە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و ئەبدەیتی سەردانە مەیدانیەکانی پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری و بەدواداچوون بۆ رەوشی کشتوکاڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی ڕابردوو شاندە راوێژکاریەکەی هۆڵەندا بە یاوەری تیمێکی باڵای پەیوەندی داری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەنجام درا بوو.
لەم کۆبونەوەیەدا لەلایەن هەردوو تیمە هاوبەشە راوێژکاریەکە ئاماژە بە راپۆرتی بەدواداچوون و دەر ئەنجامەکان کرا ،کە لەلایەن هەردوو تیمەکە بەجیا ئامادە و پێشکەش کرابوون. لە هەنگاوەکانی داهاتوودا وابڕیارە کە هەردوو لا پێکەوە بەدواداچوون بکەن و ئامادەکاری و هەماهەنگی زیاتر بکرێ بۆ دووبارە سەردانی کردنەوەی گروپە راوێژکاریەکە، وە لە درافتێکی یەکخراوی هاوبەشدا سەرنج و تێبینی و ئەنجامەکانی سەردانەکان و پێشنیارەکانیان کۆدەکرێتەوە و ئاراستەی بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.