وەبەرھێنەرانی بیانی ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش رایگهیاند، قەبارەی وەبەرھێنان زۆر زیادی کردووە و ئاشکرای کرد، تەنیا ئەمساڵ نزیکەی 400 پڕۆژەی وەبەرھێنان پەسەند کراون.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەمساڵ کەرتی وەبەرھێنان پێشڤەچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، چونکە تەنیا ئەمسال 396 پڕۆژە لە کەرتە جیاوازەکانی وەبەرھێنان پەسەند کراون، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی ھەن بڕیارە ئەوانیش بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەش کەرتی وەبەرھێنان دەکەوێتە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتن لە ھەرێمی کوردستان، قەبارەی وەبەرھێنان زۆر زیادی کردووە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان راشیدهگهێنێت: ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر وەبەرھێنەری بیانی ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە و دەیانەوێت بەشداری بکەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرھێنان و، ڕۆژانە خەڵکێک لە دەرەوە ڕوو لە دەستەی وەبەرهێنان دەکەن بۆ ئەوەی کار لە کەرتی وەبەرھێنان بکەن.
د. محەمەد شوکری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: چەندین پڕۆژەی ستراتیژی کاریان تێدا دەکرێت، لەوانەش پڕۆژەی پیشەسازیی خۆراک لە دھۆک، قۆناغی یەکەم کۆتاییی دێت و قۆناغی دواتر دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە گەورەترین پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازیی خۆراکە لەسەر ئاستی عێراق، پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی ھەن بڕیارە ئەوانیش بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
قۆناغی یهکهمی گهورهترین پڕۆژەی پیشەسازی خۆراک له سهر ئاستی عێراق له دهۆک کۆتایی دێت
![](/content/upload/1/archive/2020-09/centrum_van_duhok.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.