لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەرو لە گروپی چوارەمدا، هەڵبژاردەی فەڕهنسای پاڵەوانی مۆندیالی پێشوو میوانداری هەڵبژاردەی بۆسنیای كرد.
لەئەنجامدا هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون، لە خولەكی سی و شەشدا، ئێدین دزیكۆ گۆڵێكی بۆ بۆسنیا تۆماركرد.
دوای چوار خولەكی دیكەش، ئەنتوان گریزمان گۆڵی بەرامبەری فەڕەنسای بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی فەڕەنسا لە پێشەنگی ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی گڕوپی چوارەم بۆ هەشت خاڵ بەرزبووەوەو بۆسنیاش بە دوو خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.