Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:19

داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئاب شەش ملیار و 533 ملیۆن و 142 ھەزار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی ئابی رابردوودا، 94 ملیۆن و 600 ھەزار و 239 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، شەش ملیار و 533 ملیۆن و 142 ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئابی رابردوو، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی ئابی رابردوودا، 94 ملیۆن و 600 ھەزار و 239 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، شەش ملیار و 533 ملیۆن و 142ھەزار دۆلار.

باس لەوەشکراوە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 91 ملیۆن و 655 ھەزار و 830 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 44 ھەزار و 309 بەرمیل.

بە پێی راگەیەندراوەکە، لە مانگی ئابی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و 54 ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

راگەیەندراوەکە ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 69 دۆلار فرۆشراوە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.